ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی كاڵا و خۆراك دەستیانپێكرد



 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، نرخی كاڵا و خۆراك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەرزبووەتەوە. بە مەبەستی چارەسەركردنی دۆخی بازاڕ و جێگیركردنی نرخی خۆراك و شتومەك، دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی، لەلایەكەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بازرگانان كار بۆ دابەزاندنی نرخ دەكەن و لەلایەكی دیكەشەوە لیژنەكانی پشكنین، چاودێریی بازاڕ دەكەن.

ماردین ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی، لەوبارەیەوە بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: “لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا، میكانیزمی جێگیركردنی نرخ دەستیپێكردووە؛ لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانییەوە هەماهەنگی لەگەڵ بازرگانان بۆ هێنانەخوارەوەی نرخ كراوە، بۆ ئەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر كڕیاران و هاووڵاتییان هەیە، نەمێنێت.”

جگە لە هەماهەنگی، لەبارەی چاودێریی بازاڕیشەوە، دەڵێت: “ڕۆژانە لیژنەكانمان بۆ پشكنینی نرخ لە بازاڕەكاندا لە گەڕاندان، لە ئەگەری ساغكردنەوەی كاڵای ماوە بەسەرچووشدا، ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر. هەروەها لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاردا، ڕێكاری دیكەی جێگیركردنی نرخ دەگرینەبەر.”

هاوكات لە میانی ئەو هەڵمەتانەدا، پڕۆسەی هەرزانكردنی نرخی هێلكە و پەلەوەر و بەرهەم و كاڵا خۆماڵییەكان لە پارێزگای دهۆك دەستیپێكردووە و بڕیاریشە لە هەموو ناوچەكان دیكە بەردەوامی پێ بدرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت نرخی گونجاو بۆ كاڵا خۆراكییەكان دیاری بكات و هاووڵاتییانی كەمدەرامەت بە گونجاوترین نرخ پێداویستییەكانیان دەستبكەوێت؛ بەتایبەت ئەو خۆراكانەی لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێن. ئەمەش لەلایەكەوە بۆ پاراستنی باری دارایی هاووڵاتییان و لە لایەكی دیكەشەوە بۆ بەردەوامبوونی كێبڕكێ و جوڵەی بازاڕە.

پرسەنامەیەك لە یاسین مەحمود ڕەشیدەوە
پێشت پرسەنامەیەك لە یاسین مەحمود ڕەشیدەوە
منداڵە ونبووەكەی هەولێر بە مردوویی دۆزرایەوە
دواتر منداڵە ونبووەكەی هەولێر بە مردوویی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار