منداڵە ونبووەكەی هەولێر بە مردوویی دۆزرایەوە



ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمی منداڵێك دۆزرایەوە.

ئەحمەد سەعدوڵا، باوكی ئەیوبی تەمەن 13 ساڵان كە ماوەی نزیكەی 2 هەفەیە بێسەر و شوێن بوو، لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ كوڕەكەی بەمردوویی دۆزراوەتەوە.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان مەلا یاسین، بڕی 10 ملیۆن دیناری تەرخان كردبوو بۆ هەر كەسێك سۆراغی ئەو منداڵە بكات.

پێشتر یاسین مەحموود ڕەشید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، “وەك هاوخەمییەك بۆ بنەماڵەی ئەو منداڵەی كە چەند رۆژێكە بێسەروشوێنە و لەماڵ چووەتە دەر و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، لەبەر ڕەزامەندی خودا و بۆ زیاتر سۆراغكردنی و شاد بوونەوە بە بنەماڵەكەی بڕی (١٠) ملیۆن دینار دەكەمە خەڵاتی ئەو كەسەی كە (ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا) دەدۆزێتەوە”.

ئەیوب ئەحمەدی تەمەن ١٣ ساڵان، دانیشتووی شاری هەولێرە و ماوەی نزیكەی دوو هەفتە بێ‌ سەرو شوێن بوو، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دۆزینەوەی تەرمەكەی ڕاگەیاندرا.

 

ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی كاڵا و خۆراك دەستیانپێكرد
پێشت ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی كاڵا و خۆراك دەستیانپێكرد
لقی بانكی بازرگانی عێراق لە دھۆك كرایەوە
دواتر لقی بانكی بازرگانی عێراق لە دھۆك كرایەوە
ەیوەندیدار