شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ هەرێم دەگرێتەوە



بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاستەوه پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوه و ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام بێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران بارین ناوچەكەمان دەگرێتەوە و سەرەتاش لە دهۆک و هەولێرەوە دەستپێدەکات پاشان بەتێپەڕبونی کات دەگاتە ناوچەکانی تری کوردستان.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی مانەوەی بارستە هەوای سارد و نزمی پلەکانی گەرماوە لەشەوی شەممه لەسەر یەک شەممە ئەگەری بەفربارینی چڕ هەیە لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لەشارەکان ئەوانەی نزیک دامێنی چیاکانن، لە هەولێر و کەرکوک و هەڵەبجه و دهۆک ئەگەری بارانبارین هەیە بەشێوەی ناوبەناو هەندێک جار بارانی باش دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەم شەپۆله بەشێوەی ناوبەناو تا 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت واتا ئەم ئێوارەیە دەست پێدەکات و درەنگانی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی کۆتایی پێدێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاشكراشی كرد، لە ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە ئەگەری هەیه بەفربارین دابەزێتە سەنتەری شارەکانی (سلێمانی ، پێنجوێن ، سۆران ، کۆڕێ ، پیرمام شیلادزێ ، بامەرنێ ، ئامێدی ، باڵەکایەتی، شارباژێڕ ، چوارتا ، پیرەمەگروون ، خەلەکان ، هیران ، نازەنین ، مەیدان ، سەرتەک ، بێستانە، بەکربایف ) لەگەڵ بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویەکانی تری هەرێم ئەگەری بەفربارین هەیە .

وتیشی، “خێرایی با هەندێک جار چالاکه بەڕێژەی25 بۆ 30 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و پلەکانی گەرماش بەنزمی ئەمێنیتەوه”.

چین، بە باڵۆن خۆی دەگەیەنێتە ئاسمانی ئەمریکا
پێشت چین، بە باڵۆن خۆی دەگەیەنێتە ئاسمانی ئەمریکا
بەوێنە، گۆشەگیرترین ماڵ لە جیهاندا
دواتر بەوێنە، گۆشەگیرترین ماڵ لە جیهاندا
ەیوەندیدار