چین، بە باڵۆن خۆی دەگەیەنێتە ئاسمانی ئەمریکا



ڕووداوی فڕینی باڵۆنێکی چینی بەسەر ئەمریکادا ڕۆشنایی خستۆتە سەر جۆری بەکارهێنانەکانی ئەم باڵۆنە، سەرەڕای ئەوەی پەکین ڕەتیدەکاتەوە کە باڵۆنەکەیان کاری سیخوڕی بکات.

وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت ئەو باڵۆنە “مەدەنیییە” و بۆ لێکۆڵینەوە، بە تایبەت لە بواری کەشناسی بەکاردێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژە بەوەشکراوە، باڵۆنەکە توانای فەرمانکردنی سنووردار بووە و بەهۆی هێزی (با) لە ڕێڕەوی پلان بۆ داڕێژراوی خۆی لایداوە.

لای خۆشیەوە ئەمەریکا دەڵێت؛ ئەو باڵۆنە کە قەبارەی 3 ئەوەندەی پاسێکی نەفەر هەڵگربووە، بینراوە کە بەسەر باکووری ڕۆژئاوای ئەمریکادا دەفڕێت، لەنێویاندا ویلایەتی مۆنتانا، کە لەخۆگری دامەزراوە ئەتۆمییە سەربازییەکانە.

بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، واشنتۆن “گومانی وایە” کە فڕینی باڵۆنەکەی چین بەسەر شوێنە هەستیارەکاندا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بووە.

باڵۆنە سیخوڕیەکان چین؟

باڵۆنێکی سووکی پڕ لە گازی هیلیۆمن، ئامێری سیخوڕی وەک کامێرای دوور مەودایان تێدا جێگیرە، دەتوانێت لە بەرزی ١٨ هەزار مەتردا بفڕێت، واتە ناوچەیەکدا کە بە “نزیک بۆشایی ئاسمان” ناسراوە، لە سەرووی ئەو ڕێگایەی کە بۆ فڕۆکە بازرگانییەکان دیاریکراوە.

بە وتەی شرۆڤەکاری ئەمنی و بەرگری پرۆفیسۆر مایکل کلارک، گەورەترین سوودی باڵۆنە سیخوڕییەکان بە بەراورد بە مانگە دەستکردەکان ئەوەیە کە دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر لێکۆڵینەوە لە ناوچەیەکدا بکەن.

مایکل کلارک، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم باڵۆنانە دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بەسەر ناوچەیەکدا بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم باڵۆنانە تاڕادەیەک هەرزانن، و زۆر ئاسانترە بۆ هەڵدان لە چاو مانگە دەستکردەکاندا.”

کلارک دەڵێت؛ سەرەڕای بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنەلۆژیای مانگی دەستکرد، بەڵام چەند وڵاتێک لەوانە بەریتانیا سەرنجیان لەسەر پەرەپێدانی باڵۆنی سیخوڕییە کە لە بەرگەهەوای سەروتردا دەفڕن.

باڵۆنە سیخوڕییەکان لە سەردەمی جەنگی سارد دا، ئامرازێکی دیار بوون لە چاودێری ئاسمانیدا، پێشتر و زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر، لە کاتی شەڕەکانی ناپلیۆن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، بە شێوەی سادە بەکاردەهێنران.

جێی باسە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەنجامدانی گرێبەستێکی بە بڕی زیاتر لە 120 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، بە مەبەستی دابینکردنی کەشتی ئاسمانی بێ سەرنشین بۆ بواری چاودێریکردن و سیخوڕیکردن.

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): ڕێككەوتن لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا كرا و نرخی دۆلار دادەبەزێت
پێشت چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): ڕێككەوتن لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا كرا و نرخی دۆلار دادەبەزێت
شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار