ئۆزێل بە تەواوەتی وازی لە یاریكردن هێنا



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، مەسعود ئۆزێل یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پاش ئەوەی بۆ ماوەی 45 خولەك لەگەڵ تیپەكەی ئیستەنبوڵ باشاك یاریی كرد لەبەرامبەر قەیسەری سپۆر لە پێنج شەممەی ڕابردوو كە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی قەیسەری سپۆر كۆتایی هات، بە تەواوەتی وازهێنانی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

یەعقوب سینار ڕۆژنامەوانی توركی ڕایگەیاند”ئۆزێل داوای كۆتایی هێنانی بۆندەكەی كردووە لەگەڵ باشاك ئیستەنبوڵ و بڕیاریدا واز لە یاریی تۆپی پێ‌ بهێنێت، لەبارەی بڕیارەكەشەوە هەموو هاوڕێكانی ئاگاداركردووە”.

ئۆزێل یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لە تێكڕای كێبڕكێكاندا تەنیا 7 یاریی لەگەڵ باشاك كردووە، دوای ئەوەی لە هاوینی ڕابردوو چووە ڕیزی یانە توركییەكەبە بۆندێكی یەك ساڵە، بەڵام كاروانی یاریكردنی لە توركیا بەهۆی زۆری پێكانەوە سەركەوتوو نەبوو”.

ئۆزێلی تەمەن 34 ساڵ لە سەرەتاوە لەگەڵ یانەی شالكە دەستیپێكرد و دواتر چووە ڕیزی فێردەر برێمن، لە دوای دوو ساڵ چووە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ یانەكەدا ناسناوی خولی ئیسپانی و جامی پادشای بەدەستهێنا، پاشان لەلایەن یانەی ئەرسناڵەوە لەبەرامبەر 43 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە ساڵی 2013دا گوازرایەوە بۆ خولی ئینگلیزی.

بەوێنە، گۆشەگیرترین ماڵ لە جیهاندا
پێشت بەوێنە، گۆشەگیرترین ماڵ لە جیهاندا
پسپۆڕی بواری وزە: هەرێم دەتوانێت بەشێك لە پێداویستییەكانی ئەوروپا بۆ غاز دابین بكات
دواتر پسپۆڕی بواری وزە: هەرێم دەتوانێت بەشێك لە پێداویستییەكانی ئەوروپا بۆ غاز دابین بكات
ەیوەندیدار