پسپۆڕی بواری وزە: هەرێم دەتوانێت بەشێك لە پێداویستییەكانی ئەوروپا بۆ غاز دابین بكات



پسپۆڕی بواری وزە ئاشكرای دەكات، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و ڕەنگە ئەو کاتیش دەرفەتی هەناردەکردن هەبێت بۆ وڵاتانی دیکە.

دکتۆر گۆڤەند شێروانی، پسپۆڕی بواری وزە لەبارەی قەیرانی غازی سروشتی لە جیهاندا بۆ ئاژانسی (ئانادۆڵو) وتی، “لەئێستادا غازی سروشتی بۆتە قەیرانێکی جیهانیی بەتایبەت لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکراینا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا، چونکە ڕوسیا گەورەترین هەناردەکاری غاز بوو بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا، بەڵام دوای تێکچوونی پەیوەندییەکان و بڕینی غازی سروشتی لە ئەوووپا، فشارێکی زۆر کرا و گرنگییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی”.

ڕاشیگەیاندووە، زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری هایدرۆکاربۆن بەشێوەیەکی گشتیی جەخت لەسەر پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یەدەگی غازی سروشتی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بە بەراورد بە پێش ساڵی ٢٠٢٠، نرخەکان نزیکەی چوار هێندە بەرزبوونەتەوە، ئەوەی کە گرنگە بزانین ئەوەیە، کە عێراق بۆخۆی وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە غازی سروشتی و ڕەنگە لە ڕیزبەندی هەشتەم یان نۆیەم بێت لەسەر ئاستی جیهاندا”.

ئۆزێل بە تەواوەتی وازی لە یاریكردن هێنا
پێشت ئۆزێل بە تەواوەتی وازی لە یاریكردن هێنا
دابەشكردنی نەوتە بێ بەرامبەرەكەی عێراق دەستیپێكرد
دواتر دابەشكردنی نەوتە بێ بەرامبەرەكەی عێراق دەستیپێكرد
ەیوەندیدار