ڕۆناڵدۆ: دڵخۆشم بە تۆماركردنی یەكەمین گۆڵ


 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی نەسری سعودی، باس لە تۆماركردنی یەكەم گۆڵی دەكات لەگەڵ یانەكەی لە دژی یانەی فەتح لە خولی سعودی.

ڕۆناڵدۆ لەڕێی تویتەرەوە بڵاویكردەوە:”خۆشحاڵم بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵ لە خولی سعودی كە بە هەوڵی هەموو تیپەكە بوو بۆ هێنانەدی یەكسانبوونێكی گرنگ لە یارییەكی زۆر قورسدا”.

یەكەم گۆڵ لە یارییەكەدا لەلایەن كریستیان تیلۆوە تۆماركرا و پاشان ئەندرسۆن تالیسكا یارزانی بەڕازیلی یانەی نەسر گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد و دواتر سوفیان بن بەرەكە گۆڵی دووەمی بۆ فەتح تۆماركرد، ڕۆناڵدۆش لەڕێی پەناڵتییەوە گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

ئەژماری خولی “ڕوشن”ی سعودی لەسەر “تویتەر”، گۆڵەكەی دۆنی بڵاویكردەوە و بەوشێوەیە نەسر بە 34 خاڵەوە گەڕایەوە یەكەمی ڕیزبەندی بە یەكسانی لەگەڵ شەباب، بەڵام بە جیاوازیی گۆڵ نەسر لە پێشەوەیە.

 

 

 

دابەشكردنی نەوتە بێ بەرامبەرەكەی عێراق دەستیپێكرد
پێشت دابەشكردنی نەوتە بێ بەرامبەرەكەی عێراق دەستیپێكرد
دوای ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا
دواتر دوای ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار