بانكی ناوەندی بۆ دۆلار چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد


بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕێگرتن لە چوونە دەرەوەی دۆلار بەقاچاخ و ڕازیبوون بەفشارەکانی ئەمریکا چەند بڕیارێکی دەرکرد و ئاستی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران لە 5 هەزار دۆلارەوە بۆ 7 هەزار دۆلار زیاد كرد.

بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێدان و ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ کاری بازرگانی و هێنانی کاڵا و وەبەرهێنان و کڕینی موڵک لە دەرەوەی عێراق و نەخۆشی و خوێندن و کاروباری دەوڵەت و پێدان و فرۆشتنی دۆلار بەبانکەکان لە ڕێگای فیزا کارت و ماستەرکارتەوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاسانکاری گواستنەوەی پارە دەکرێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و هەروەها کۆمپانیا بچوکەکانیش مانگانە دەتوانن ۲۰۰ هەزار دۆلار وەربگرن.

دەقی بڕیارەكانی بانكی ناوەندی:

١-زیادکردنی پێدانی دۆلار بۆ ئەوکەسانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەن بۆ ۷ هەزار دۆلار بۆ هەرکەسێک بەمەرجێک لە مانگێدا بۆ یەک جار.

٢-هەموو فرۆشتنێکی دۆلار بەمەبەستی حەواڵەکردنی تایبەت و ناردنە دەرەوە دەبێت لە ڕێگای هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی گواستنەوە و ناردنی دراو ”ویسترۆن یونێن و مونی گرام”ەوە بێت لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق.

۳-پێدان و ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ کاری بازرگانی و هێنانی کاڵا و وەبەرهێنان و کڕینی موڵک لە دەرەوەی عێراق و نەخۆشی و خوێندن و کاروباری دەوڵەت و پێدان و فرۆشتنی دۆلار بەبانکەکان لە ڕێگای فیزا کارت و ماستەرکارتەوە دەبێت و دەبێت کۆمپانیاو بانکەکان هەژماریان لە بانکی جی پی مۆرگانی ئەمەریکی هەبێت. پاڵپشتی ڕەسیدی دەزگا داراییەکانی عێراق دەکرێت لە سیتی بانکی ئەمەریکی و هەموو گواستنەوە و حەواڵەیەکیان دەبێت لەڕێگای هەردو کۆمپانیای ویسترن یونێن و مونی گرامەوە بێت.

٤-ئاسانکاری گواستنەوەی پارە دەکرێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و ئەو پڕۆژانەش تۆمارکراون لە وەزارەتی پیشەسازی و کۆمپانیاکانی دەرمان و کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی بەشێوەی یاسایی دەتوانن دۆلار وەربگرن. کۆمپانیا بچوکەکانیش مانگانە دەتوانن ۲۰۰ هەزار دۆلار وەربگرن.

٥-بانکی ناوەندی ڕووماڵی هەموو داواکاریەک بۆ پێدانی دۆلار و ناردنە دەرەوەی دەکات.

دوای ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا
پێشت دوای ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا
بومەلەرزە خانەقینی هەژاند
دواتر بومەلەرزە خانەقینی هەژاند
پەیوەندیدار