تەرمی هەشت كۆچبەر لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە



 

تیمەكانی ئیشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، تەرمی هەشت كۆچبەریان دۆزییەوە.

فلیپۆ مانینۆ سەرۆكی شارەوانی دوورگەی لامبیدۆسای ئیتاڵیا،‌ بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، تیمەكانی ئیشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، تەرمی هەشت كۆچبەریان دۆزییەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، تیمەكانی ئیێشكگری كەناراوەكان، تەرمی هەشت كۆچبەریان دۆزییەوە، كە پێنجیان پیاون و سێی دیكەش ژنن، دوو لەو ژنانە دووگیانن.

تا ئێستا ڕووننەكراوەتەوە، كە ئەو كۆچبەرانە خەڵكی كام وڵاتن.

 

كەسێك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی خەڵكی كردبوو دەستگیركرا
پێشت كەسێك كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی خەڵكی كردبوو دەستگیركرا
دژی دابەزینی بەهای دینار خۆپیشاندان دەكرێت
دواتر دژی دابەزینی بەهای دینار خۆپیشاندان دەكرێت
ەیوەندیدار