بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق ڕادەگەیەنێت



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەكانی ‌حكومەت و كاركردن بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە ئابووری و سیاسییەكانی عیراق كرا و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی بەرنامەی ‌حكومەتی نوێ تاوتوێكرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی ئەمدواییەی ‌حكومەتی نوێ كرد و ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی ‌حكومەت و كاركردن بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە.

وتیشی، “دەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا پاڵپشت و پشتیوانی ‌حكومەت بین، ئەویش لەپێناو گەیاندنی عیراق بە كەنارێكی ئارام و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر”.

كاتی هەرزان كردنی كارتی مۆبایل دیاریكرا
پێشت كاتی هەرزان كردنی كارتی مۆبایل دیاریكرا
نمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەم كرایەوە
دواتر نمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەم كرایەوە