كاتی هەرزان كردنی كارتی مۆبایل دیاریكرا



ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی پەرلەمانی عێراق لابردنی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی و هەرزان كردنی كارتی مۆبایل ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، وەزیری گواستنەوە بڕیاری هەڵگرتنی باجی پەسند كردووە.

ئیبراهیم قەبۆ، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پێوەندییەكان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردووە، “ئەم هەفتەیە ئەو خاڵانەی كارمان لەسەر كردووە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوانە هەڵگرتنی باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل.

ڕاشیگەیاندووە، وەزیری گواستنەوە بڕیاری هەڵگرتنی باجی پەسند كردووە، كە پێشتر 20%ی باج خرابووە سەر كۆمپانیاكان و ئەوانیش نرخی كارتیان گران كردبوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم هەفتەیە ڕێنمایی دەردەكرێت، باجەكە هەڵدەگیرێت و كۆمپانیاكانیش نرخی كارتەكان كەم دەكەنەوە”.

ماوەی چەند ساڵێكە و بەتایبەت دوای داڕمانی نرخی نەوت و سەرهەڵدانی داعش و هەڵئاوسانی ئابووری لە عێراق لە ساڵی 2015ەوە، لەڕێگەی یاسای بودجەوە لە عێراق باج بەڕێژەی 20% خرایە سەر كارتی كۆمپانیاكانی مۆبایل، بەڵام دواتر ئەو كۆمپانیایانە ئەو باجانەیان خستەوە سەر كارتی مۆبایل و پارەكەی لەسەر خەڵك گران كرا.

وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار بۆ دامەزراندنی مامۆستایان ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار بۆ دامەزراندنی مامۆستایان ڕادەگەیەنێت
بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق ڕادەگەیەنێت
دواتر بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق ڕادەگەیەنێت