ساڵێک دوای مردنی رەیانی مەغریبی دایکی منداڵێکی دیکەی بوو



خێزانی رەیان ئەو منداڵە پێنج ساڵە مەغریبیەی کە بەهۆی کەوتنە ناوبیرەوە تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد، دوای ساڵێک و لە هەمان رۆژدا منداڵێکی دیکەیان بوو.

میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەسیمە خەرخیش دایکی رەیان لە نەخۆشخانە منداڵێکی بووە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانی رەییانی تەمەن پێنج ساڵ کە کەوتە ناوبیرەوە و دواتر گیانى لەدەستدا.

رۆژی ٢ی شوباتی ساڵی رابردوو منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بەناوی رەیان کەوتە ناو بیرێکی ٣٢ مەتر قوڵ لە وڵاتی مەغریب، دوای پێنج رۆژ مانەوەی لە ناو بیرەکەدا، رزگارکرا و دواتر لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین
کەشناسی: وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانەی راگەیاند
دواتر کەشناسی: وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانەی راگەیاند
پەیوەندیدار