کەشناسی: وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانەی راگەیاند



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەم شەپۆلی بەفر و بارانەی ئێستا تا دوانیوەشەو بەردەوام دەبێت سبەی شەممە کۆتایی پێ دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بێت لە گەڵ بارینى نمە باران هەروەها ئەگەری کەمێک نمە بارانیش هەیە لە سەنتەرى شارەکان تا دوای نیوە شەو، کەش سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى ڕۆژی هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

May be an image of text

ساڵێک دوای مردنی رەیانی مەغریبی دایکی منداڵێکی دیکەی بوو
پێشت ساڵێک دوای مردنی رەیانی مەغریبی دایکی منداڵێکی دیکەی بوو
زیلینسكی: ڕووسیا خۆی بۆ تۆڵەكردنەوە تاودەدات
دواتر زیلینسكی: ڕووسیا خۆی بۆ تۆڵەكردنەوە تاودەدات
ەیوەندیدار