ڤاران وازیهێنا



رافاییل ڤاران، بەرگریكاری فەرەنسایی، وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتى ڕادەگەیەنێت، ستایشی ئەو كاتە جوانانەش دەكات كە تێیاندا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسای كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان”بڕیارەكەی ڤاران دوای تاوتوێكردنێكی زۆر بووە، بەجۆرێك یاریزانە تەمەن 29 ساڵەكە پێی باشترە درێژە بە كاروانی خۆی بدات لەگەڵ مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی”.

ڤاران لەم ماوەیەی دواییدا دووچاری چەندان پێكان بۆوە كە كاریگەرییان لەسەر كاروانی یاریكردنی لەگەڵ تیپەكەی دروستكرد.

تائێستا ڤاران 93 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسادا كردووە و لەگەڵ كەڵەشێرەكاندا ناسناوی جامی جیهانی 2018ی بەدەستهێنا و پلەی دووەمیشى لە مۆندیالی قەتەر 2022 دەستەبەركرد.

 

زیلینسكی: ڕووسیا خۆی بۆ تۆڵەكردنەوە تاودەدات
پێشت زیلینسكی: ڕووسیا خۆی بۆ تۆڵەكردنەوە تاودەدات
رێگای چۆمان – حاجی ئۆمەران داخرا
دواتر رێگای چۆمان – حاجی ئۆمەران داخرا
ەیوەندیدار