وەزارەتێكی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیاند



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان پێویستی بە چەند كارمەندێكە لە پسپۆڕییە جیاجیاكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای دوكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا پێویستییان بە ژمارەیەك كارمەندی (تەكنیكی و ژمێریار و ئای تی) هەیە بۆ كاركردن بەشێوەی رۆژانە، هەر كەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە لە فەرمانگەی كارەبای بازیان و خەلەكان دەتوانێت فۆڕم پڕبكاتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێویستییان بە چەند كارمەندێكی تەكنیكی و ژمێریار و ئای تی هەیە بۆ فەرمانگەی كارەبای بازیان و هەروەها یەك شۆفێریش بۆ هۆبەی چاكسازیی كارەبای خەلەكان، ئەو كەسانەی ئارەزوومەندن بە كاركردن، دەبێت تا رۆژی 9-2-2023 فۆڕمە ئۆنلاینەكە پڕبكەنەوە.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە كلیك لێرە بكە.

پارتی و گۆڕان ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوانیان ڕاگەیاند
پێشت پارتی و گۆڕان ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوانیان ڕاگەیاند
تێلیگرام لە عیراق كێشەی تێكەوت
دواتر تێلیگرام لە عیراق كێشەی تێكەوت
ەیوەندیدار