لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە کەرکوک ٧ کەس بریندار بوون



بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا ڕاگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕوئاڵۆزی لە نیوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک ٧ کەس بریندار بوون.

عەقید عسام، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوو خێزانەکە کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن و لەشەڕەکەدا چەقۆ بەکار ھاتوە و تەقەش کراوە بەھۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ٧ بریندارە ٤ کەسیان فیشەک بەر قاچیان کەوتوە و ٣ کەسی تریشیان بە چەقۆ و دار برینداربوون.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوا وتیشی:٤ کەس دەستگیر بکەن کە دەستیان لە شەڕەکەدا ھەبووە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو خێزانەکە ڕەتیانکردووەتەوە سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن لەلای پۆلیس و وتویانە کێشەی خێزانی نێوان خۆیانەو سکاڵایان نییە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە كۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە كۆدەبێتەوە
مامۆستایەکی زانکۆ داوایەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات
دواتر مامۆستایەکی زانکۆ داوایەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات
ەیوەندیدار