مامۆستایەکی زانکۆ داوایەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات



مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین داوایەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات و دەڵێت، با چیتر سوکایەتی بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان نەکرێت و تا کۆتایی ساڵ لە کاتی وەرگرتنی بڕوانامەکانیان داوای ئەستۆپاکییان لێوەربگیرێت نەک هەموو رۆژێک داوای پارەی خوێندنیان لێبکەن.

دکتۆر سادق مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لە کۆلیژی ئادابی بەشی راگەیاندن لە راگەیەندراوێکدا داوایەک لە ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا دەکات و دەڵێت:” تا چیتر شکۆی قوتابیان نەشکێت وەزیری خوێندنی باڵا، چەند ساڵێکە ڕەفتارێکی زۆر ناشیرین و ناتەندروست بەرامبەر بە قوتابیانی پارالێڵ لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکاندا ئەنجام ئەدرێت، ئەوانەی بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانیانەوە ناتوانن لە کاتی خۆیدا قیستەکانیان بدەن لە هۆڵی تاقیکرنەوەو بە بەرچاوی هاوڕێکانیانەوە دەهێنرێنە دەرەوە، یان لە پرسگە ڕێگەیان پێنادەن بچنە ژورەوەو، سوکایەتی و بێڕێزیان پێدەکەن بە تایبەتی زانکۆ ئەهلییەکان.

ئەو مامۆستایە دەشڵێت:”ئەوەش بووەتە هۆی لەکەدارکردنی کەسایەتیان و خوڵقاندکی کەشێکی دەرونی نائارام بۆیان، بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەم کە بە بڕیارێک کۆتایی بەو ڕەفتارە دزێوە بهێنن و چیتر سوکایەتی بەو قوتابیانە نەکرێت، با لە بری ئەوە دواجار لە کاتی وەرگرتنی بڕوانامەکاندا داوای ئەستۆپاکی داراییان لێبکرێت”.

لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە کەرکوک ٧ کەس بریندار بوون
پێشت لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە کەرکوک ٧ کەس بریندار بوون
کەشناسی بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار