عیراق، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەكرێت



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەستكردن بە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بۆ مانگی شوبات، ڕادەگەیەنێت.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”فەرمانگەی ژمێریاری دەستیكرد بە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی شوبات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئیدارەكانی هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەبێت پەلە بكەن لە تەواوكردنی ڕێكارەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەڕێی كارتی ئەلیكترۆنی”.

وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، داوای لە هەموو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییەكان كرد، ئەوانەی “ئێس ئێم ئێس”یان پێدەگات، سەردانی لقەكانی بانكەكان بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان، بۆ مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.

 

موحسین سەعدون بۆ (خەڵك): تاكەڕێگەی دابەزینی نرخی دۆلار ئەمریكایە
پێشت موحسین سەعدون بۆ (خەڵك): تاكەڕێگەی دابەزینی نرخی دۆلار ئەمریكایە
هاتووچۆی هەولێر تابلۆی خێرایی بۆ كامێراكانی تیژڕەوەی دانا
دواتر هاتووچۆی هەولێر تابلۆی خێرایی بۆ كامێراكانی تیژڕەوەی دانا
ەیوەندیدار