لەگەڵ خواردنەوە گازییەکاندا ئەم ٣ خۆراکە مەخۆ



شارەزایانی تەندروستی ڕێنمایی دەدەن تا دەتوانرێت لە خواردنەوە گازییەکان دوور بکەوینەوە، چونکە ڕێژەیەکی بەرز شەکریان تێدایە و ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی زیاد دەکات، ئەگەری ئەوەش هەیە مەترسییەکە زیاتر بێت کاتێک ئەو خواردنەوانە بە هاوبەشی لەگەڵ خواردنی خۆراکی دیکە بخورێن.

 

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان لە ئەمریکا، ئەو کەسانەی بەردەوام خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە چەند نەخۆشییەکی درێژخایەن و مەترسیدار زیاتر دەبێت.

 

لیستی ئەو نەخۆشیانەش، کە بەهۆی خواردنەوە گازییەکانەوە دروست دەبن، بریتین لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، خراپبوونی ددان، قەڵەوی و گرفت لە زراو دا.

 

توێژەرانی تەندروستی ئەمریکا دەڵێن؛ مەترسییەکە زیاتر دەبێت کاتێک خواردنەوە گازییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەم چەند  خۆراکەدا بخورێت:

 

شیر

کاتێک “کێک” دەخۆیت کە لە پێکهاتەکانی نێویدا شیر هەیە، وەک ئەوەی لە ئاهەنگی لەدایکبوون یان هەر بۆنەیەکی دیکە دەخورێت، ئەوا جەستەت دەکەویتە ناو دۆخێکی تەواو ناتەندروستەوە، شارەزایان دەڵێن تێکەڵکردنی شیر و خواردنەوە گازییەکان لە گەدەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی ترشەڵۆک و هەرس نەکردن بە شێوەیەکی باش.

 

قاوە

ڕاستە مرۆڤ لە یەک کاتدا دوو خواردنەوە ناخواتەوە، بەڵام لەوانەیە لەکاتی خواردندا “کۆلا” بخواتەوە، پاشان دوای تەواوکردنی ژەمە خواردنەکەی بگوازێتەوە بۆ قاوە، ئەمەش هەڵەیە.

 

ئەو کەسەی قاوە و خواردنەوە گازییەکان دەخۆنوەە بڕێکی زۆر لە کافاینی وەردەگرێت و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کەمخەوی و تێکچوونی خەو.

 

خواردنە تونەکان

ناکرێت خواردنەوە گازییەکان لەکاتی خواردنی ئەو خۆراکانەی توونن یان بەهاراتیان زۆر تێدا بەکارهاتووە بخورێتەوە، ئەمە وا دەکات کاریگەری گەرمی خۆراکەکان لە ڕێگەی خواردنەوە گازییەکانەوە زاڵ بێت و زیان بە چەژە گۆبکەکانی زمان بگەیەنێت.

 

شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن کە زیاتر ئاو بخۆینەوە بۆ ئەوەی کاریگەری کاپسایسین لە خۆراکە توون و بەهاراتییەکاندا کەم بکاتەوە.

عێراق دەبێتە لوبنان؟
پێشت عێراق دەبێتە لوبنان؟
وڵاتێکی ئەوروپی؛ سووتاندنی قورئان تاوانە
دواتر وڵاتێکی ئەوروپی؛ سووتاندنی قورئان تاوانە
ەیوەندیدار