قوباد تاڵەبانی و سودانی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا کردەوە



قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی جەختیان لە هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێ کردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، له‌دیدارەکەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی وڵات خرانە بەرباس و هەردولا جەختیانكرده‌وه‌، پێویستە هەماهەنگییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بەردەوامبن بەمەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و چارەسەر بۆ بەشێکی زۆر لەو پرسانەی ناکۆکییان لەسەرە.

پارێزگای هەولێر لە بارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا
پێشت پارێزگای هەولێر لە بارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا
مۆسكۆ وەڵامی پلانە ئەتۆمییەكەی واشنتن دەداتەوە
دواتر مۆسكۆ وەڵامی پلانە ئەتۆمییەكەی واشنتن دەداتەوە
ەیوەندیدار