پارێزگای هەولێر لە بارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا



پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هیچ هۆکارێک نابینن بۆ ئەوەی سبەینێ سێشەممە بکرێتە پشوو لە دامودەزگاکانی ساری هەولێر.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی ڕۆژی سێشەممە 2023.1.31 بکرێت بەپشوو، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمشەو پەروەردەی گەرمیان پشووی لە بەشێک لە خوێندنگاکانی سنورەکەی راگەیاند بە تایبەت ئەو خوێندنگایانەی رێگەکەیان گڵە.

هەروەها دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند، سبەینێ دەوامی فەرمییە و پشوو نییە لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

لای خۆشییەوە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەکان بۆ راگەیاندنی پشوو لە کاتی خراپی رەوشی کەشوهەوا.

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانەوە دواخرا
پێشت دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانەوە دواخرا
قوباد تاڵەبانی و سودانی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا کردەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی و سودانی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا کردەوە
ەیوەندیدار