رێكخراوێك داوا دەكات لەم كەش و هەوایەدا ژینگەى ئاژەڵەكێوییەكان بپارێزێت


خەڵك- نزارمستەفا
لەگەڵ هاتنی شەپۆلی بەفروباراندا باڵندە و ئاژەڵەكێویەكان نزیك گوند و ئاواییەكان بوونەتەوە و رێكخراوێكی ژینگەپارێزیش داوادەكات، ژینگە و ئاژەڵەكێویەكانی ناوچەكە بپارێزن .

سیروان شێخ حاجی مزوری، بەرپرسی ڕێكخراوی وار بۆپاراستنی ژینگە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، بۆ پاراستنی ژینگە هەرساڵ لەكاتی بارینی رێژەیەكی زۆر بەفروباران بانگەوازی خۆمان رادەگەینین، لە پێناو پاراستنی ئاژەلی كێوی و سروشتی جوانی كوردستان تایبەت ئێدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروبەری.

ووتیشی:” بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوسۆلە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە ژێر كاریگەری شەپولێكی بەفر و باران بارین، وا چاوڕوان دەكرێت هاتنە خوارەوەی ئاژەڵ و پەلەوەرە كێوییەكان لە چیا سەختەكان دەست پێ‌ بكات و بێنە نزیك ئاوەدانی و گوند و دێهاتەكان”.

ڕاشیگەیاند، هەڵكەوتەی جۆگرافیای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە قەزا و ناحیەكانەوە بە هەبوونی چیای سەخت و كوێستان و دارستان وای كردووە، كە بەرێژەیەكی زۆر باڵندە و ئاژەڵی كێوی لەم ناوچانەدا بژین، بەڵام بەداخەوە دوای كەمبوونەوەی چاودێری كەسانێكی بێ‌ ئینتیمای دزە دەكەن و هەستاون بە ڕاوكردنی ئاژەڵی كێوی و هەروەها برینی دارودرەخت و تێكدانی ژینگە و سرووشتی جوانی كوردستان، دیاردەی راوكردنی ئاژەڵەكێوییەكان و برینی دارودرەخت لە ناوچە شاخاوییەكان زیادیكردووە.

داواشدەكات، هەر یەك لە (دەستەی ژینگەی هەرێم، فەرماندەی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم) ئیجرائاتەكان توندتر بكرێن بۆ ئەو كەسانەی هەوڵی راوكردن و برینی دارودرەخت دەدەن، لایەنە پەیوەندارەكانی تایبەت بە ژینگە و رێكخراوە ژینگەپارێزەكان هەوڵەكانیان چرتر بكەنەوە بۆ هوشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لەراونەكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان، بۆیە پاراستنی ژینگە و ڕاونەكردنی ئاژەڵ ئەركی سەرشانی هەموولایەكمانە.

 

نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێری زانستی سەردەمیانە  لە هەرێم دروست دەكرێت
پێشت نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێری زانستی سەردەمیانە لە هەرێم دروست دەكرێت
زیانی مێگەلە بەرازەكان بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت
دواتر زیانی مێگەلە بەرازەكان بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت
پەیوەندیدار