زیانی مێگەلە بەرازەكان بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت



یەكێتی ڕێكخراوەكانی جوتیاران لە دیالە ڕایدەگەیەنێت، ئەو زیانەی ساڵانە بەهۆی بەرازی كێوییەوە بە جوتیاران دەگات، 100 ملیۆن دینار تێدەپەڕێنن.

ڕەعد تەمیمی، سەرۆكی یەكێتییەكە بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”بەرازە كێوییەكان بوونەتە دیاردە و لە زیاتر لە 13 ناوچەی كشتوكاڵی بەرچاودەكەون، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا ژمارەیان بەڕێژەی 60% زیادی كردووە”.

بە وتەی تەمیمی”كۆی گشتی ئەو زیانانەی ساڵانە بەهۆی مێگەلە بەرازە كێوییەكانەوە بەر جوتیارانی دیالە كەوتووە، دەگاتە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار، وێڕای تۆماركردنی چەندان هێرشی ڕاستەوخۆ كە دووچاری جوتیاران و منداڵان بۆتەوە و بوونەتە مایەی برینداربوون، بەبێ‌ ئەوەی تائێستا گیان لەدەستدانییان لێكەوتبێتەوە”.

سەرۆكی یەكێتی ڕێكخراوەكانی جوتیاران لە دیالە دەڵێت”لەو هۆكارانەی بوونەتە مایەی زیادبوونی مێگەلە بەرازە كێوییەكان، تێكچوونی ڕەوشی ئەمنی و ئاوارەبوونی جوتیارانە لەو ناوچانە كە بوونەتە مایەی كەمبوونەوەی لەناوبردنییان”.

پارێزگای دیالە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا دیاردەی زۆربوونی مێگەلە بەرازە كێوییەكان بەخۆدەبینێت، بە تایبەتیش لە ناوچە كشتوكاڵییەكان كە كێشە و گیروگرفتی زۆرییان بۆ جوتیارەكان دروستكردووە و زیانی زۆرییان بە كێڵگە كشتوكاڵییەكان گەیاندووە.

رێكخراوێك داوا دەكات لەم كەش و هەوایەدا ژینگەى ئاژەڵەكێوییەكان بپارێزێت
پێشت رێكخراوێك داوا دەكات لەم كەش و هەوایەدا ژینگەى ئاژەڵەكێوییەكان بپارێزێت
ئۆكراینا ناوچەیەكی ڕووسیا بۆردومان دەكات
دواتر ئۆكراینا ناوچەیەكی ڕووسیا بۆردومان دەكات
پەیوەندیدار