تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكەی سلێمانی بەرەو گۆڕستان بەڕێدەكرێن



بەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ـی 11ـی 2022، تەرمی 14 ئەندامی خێزانێكی شاری سلێمانی بەرەو گۆڕستانی كەڵەكن بەڕێ دەكرێن دوای ئەوەی لە مزگەوت نوێژیان لەسەر دەكرێت.

شەوی پێنج شەممە بەهۆی تەقینی سیستمی غازی LPGـی ماڵێكەوە لە گەڕەكی كازیوەی دوو لە ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، 27 كەس لە ئەندامانی خێزانەكە كەوتنەژێر داروپەردووی خانووەكەیان و 15 كەسیان گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان وەستای شۆفاژەكەیە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە.

لە ئێستادا تەرمی ئەندامانی خێزانەكە و وەستاكە، كە 15 كەسن ڕەوانەی مزگەوتی شێخ عوسمانی سیرێ‌ لە گەڕەكی گۆیژە كراوە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان نوێژی مردوویان لەسەر دەكرێت و دواتر بەڕێ‌ دەكرێن بۆ گۆڕستانی كەڵەكەن و بەخاك دەسپێردرێنن جگە وەستاكە (حسێن گۆڵكار )، كە ڕەوانەی زێدی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێتەوە بۆ بەخاك سپاردنی.

لە ئێستادا لە شاری سلێمانی ماتەمی گشتی ڕاگەیەنراوە و هەموو خەڵكی شارەكە و شارەكانی دیكەی كوردستان خەمبارن بۆ ئەو كارەساتە.

بڕیارە ئەمڕۆ پرسە لە بەردەم ماڵی خۆیان لە گەڕەكی كازیوە بۆ پیاوان دابنرێت و پرسەی ژنانیش لە مزگەوتێكی نزیك ڕووداوەكە دەبێت.

ئایا سیناریۆكەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات دووبارەدەبێتەوە؟
پێشت ئایا سیناریۆكەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات دووبارەدەبێتەوە؟
سەرۆكی هەرێم گەیشتە سلێمانی
دواتر سەرۆكی هەرێم گەیشتە سلێمانی