سەرۆكی هەرێم گەیشتە سلێمانی



بۆ بەشداری كردن لە مەراسیمی پرسەی قوربانیانی ڕووداوەكەی شاری سلێمانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەو شارە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە سلێمانی بۆ بەشداری كردن لە پرسەی 14 قوربانی ڕووداوی تەقینی سیستمی غازی ماڵی شێخ مەزهەری سیرێ‌ لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی.

دوای ڕووداوەكەی شەوی پێنج شەممەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی، كە سیستمی غازی ماڵی شێخ مەزهەری سیرێ‌ تەقی و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12 كەسیش بریندار بوون، ئەمڕۆ تەرمەكانیان لە مزگەوتی بابە شێخی سیرێ‌ نوێژیان لەسەركرا و بەڕێكران بۆ گۆڕستانی كەڵەكن و بەخاك سپێردران.

بڕیارە پرسەی قوربانیان لە بەردەم شوێنی ڕووداوەكە دابنرێت و دوو ڕۆژ بخایەنێت و دواتریش لە هەولێر پرسە دابنرێت.

تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكەی سلێمانی بەرەو گۆڕستان بەڕێدەكرێن
پێشت تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكەی سلێمانی بەرەو گۆڕستان بەڕێدەكرێن
گریانێکی بەکوڵ بۆ مەرگی هاوپۆلەکەی
دواتر گریانێکی بەکوڵ بۆ مەرگی هاوپۆلەکەی