کیێڤ؛ هێرشەکەی سەر ئیسفەهان پەیوەندی بە ئۆکرایناوە هەیە



 

دوابەدوای بۆردوومانی چەند دامەزراوە و کۆگایەک لە ئیسفەهانی ئێران، پێگەو ڕۆژنامە جیهانییەکان، ئەوەیان خستەڕوو، کە هێرشەکان پەیوەندییان بە ئاڵۆزییەکانی ئۆکرایناوە هەیە، لە کاتێکدا ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج کە ئێران بە هاوکاری ڕووسیا مووشەکی هایپەرسۆنیکی تێدا پەرە پێداوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی ئیسرائیلی، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئیسفەهان شوێنێکی کردووەتە ئامانج کە ئێران بە هاوکاری ڕووسیا مووشەکی هایپەرسۆنیکی تێدا پەرەپێدەدا.

 

لەلایەکی دیکەوە، میخایلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، ڕایگەیاندووە، بە ئامانجگرتنی شوێنەکانی ئیسفەهانی ئێران، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە شەڕی وڵاتەکەیەوە هەیە.

 

ناوبراو لە تویتێکدا، هۆشداریی دایەوە بە ئێرانییەکان و دەڵێت: ئێمە ئاگادارمان کردنەوە و لۆژیکی شەڕیش بێبەزەییە.

 

هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت: پێدەچێت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە شوێنەکانی ئیسفەهانیان کردە ئامانج لە ناوخۆی ئێرانەوە ئەرکەکانیان جێبەجێکردبێت، لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمەریکا و کەسانی ئاگادار لە بۆردومانی سەر ئیسفەهان کە شەوی شەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا، ئاشکرایان کرد، ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڵمەتێکی نهێنی ئەنجامداوە و کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنان و بەرگریی سەربازی لە ئێرانی کردووەتە ئامانج.

 

لەلایەکی دیکە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هێرشی سەر ئیسفەهان بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی هەوڵە ئەتۆمی و سەربازییەکانی تاران بووە.

 

پێگەی ئاکسیۆسیش لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، ٤ شوێنی جیاواز لە دامەزراوەکان لە ئیسفەهان کراونەتە ئامانج، و هەموو لێدانەکان ئامانجەکانیان پێکاوە.

ئەمریكا: لە توركیا ئەگەری هێرشی تیرۆرستی هەیە
پێشت ئەمریكا: لە توركیا ئەگەری هێرشی تیرۆرستی هەیە
تەلەگراف؛ “ئۆکراین کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی پێبدەن”
دواتر تەلەگراف؛ “ئۆکراین کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی پێبدەن”
ەیوەندیدار