فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا كاروانێكی گرووپە شیعەكانیان بۆردوومانكرد



 

شەوی ڕابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا كاروانێكی گرووپە چەكدارە عێراقییەكانی سەر بە ئێرانیان لە دەروازەی ئەلبوكەمالی سووریا بۆردوومانكرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كاروانە لە 25 بارهەڵگر پێكهاتبوو لە سنووری عێراقەوە بەرەو ناوخۆی سووریا دەچوو.

سەرچاوەكان دەڵێن، ئەو بارهەڵگرانە خاڵێكی سنووریی نافەڕمییان تێپەڕاندووە كە لەلایەن حیزبوڵای عێراقەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.

سەرچاوەكان ڕایانگەیاند، بۆردوومانی فڕۆكە ئەمریكاییەكان هێڵی سنووری نێوان شاری قائیم لە عێراق و ئەلبوكەمالی لە سووریا گرتووەتەوە، كاروانی بارهەڵگرەكانی بە ئامانج گرتووە و بەشێكیانی تێكشكاندوون.

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، شەش لەو بارهەڵگرانە تێكشكێندراون.

بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕامی عەبدولڕەحمان بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس ڕایگەیاند، ئەو بارهەڵگرانە چەك و كەرەستەی سەربازی ئێرانیان گواستووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی ڕابردووش كاروانێكی دیكە چووەتە شاری مەیادینی سووریا و لەوێ چەك و كەرەستە سەربازییەكان داگیراون، چەكی پێشكەوتوویان تێدابووە و بۆ گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران نێردراون.

 

ڕووسیا: ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا نزیكە
پێشت ڕووسیا: ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا نزیكە
لەم مانگەدا 55 كەس لە سێدارە دراون
دواتر لەم مانگەدا 55 كەس لە سێدارە دراون
ەیوەندیدار