لەم مانگەدا 55 كەس لە سێدارە دراون



 

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، ٤٨٨ كەس لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون، كە ٦٤ كەسیان منداڵن، هەروەها سزای لەسێدارەدان بەسەر ١٠٧ كەسدا سەپێندراوە.

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە لانیكەم ٤٨٨ كەس لە ئەنجامی توندوتیژی هێزەكانی سەر بە دەسەڵات گیانیان لەدەستداوە و توانیویانە ناسنامەی ئەو كەسانە پشتڕاست بكەنەوە كە ٦٤ كەسیان منداڵن.

هاوكات بەپێی ئاماری ڕێكخراوەكە، تائێستا ناسنامەی ١٠٧ كەسیان بۆ یەكلایی بووەتەوە، كە بە هۆی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانەوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٦ی ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا، لانیكەم ٥٥ كەس لەلایەن دەسەڵاتی دادی ئێران لەسێدارە دراون، ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئامانجی سەرەكی لەسێدارەدانەكان ترساندنی هاووڵاتیانە.

مەحمود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە، لە نەبوونی كاردانەوەی میدیاكان، هاوڵاتیان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانەی، كه سیاسی نین، ئاستی هەستیاری بەرامبەر بە جێبەجێكردنی ئەو سزا نامرۆڤانەیە كەمدەبێتەوه، ئەوەش لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە و كارئاسانی بۆ لەسێدارەدانی خوپێشاندەران دەكات و پێویستە هاوڵاتیان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هەموو جۆرەكانی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان هەڵوێستیان هەبێت.

فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا كاروانێكی گرووپە شیعەكانیان بۆردوومانكرد
پێشت فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا كاروانێكی گرووپە شیعەكانیان بۆردوومانكرد
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە كەركووك كەوتەخوارەوە
دواتر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە كەركووك كەوتەخوارەوە
ەیوەندیدار