لە بوومەلەرزەكەی شاری خۆی سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا



لە بوومەلەرزەكەی شەوی ڕابردووی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 580 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ڕۆژی 28-01-2023 كاژێر 21:45 خولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر شاری خۆی لە باكووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند و تاوەكو كاژێر 01:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22 بوومەلەرزەی بچووكی دیكەش ڕوویانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، خەڵك لەبەر نیگەرانی لە ڕوودانی بوومەلەرزە چوونە سەر شەقامەكان و كارەبای هەندێك شوێنیش پچڕاوە.

سێ كەس لە بوومەلەرزەكەدا گیانیان لەدەستداوە،580 كەس كە بریندار بوون، 16یان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی سەڵماس كراون، 6 كەس نەشتەرگەرییان بۆ كراوە و 20 كەسیش لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون.

لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا ئەمە سێیەمین بوومەلەرزەی بەگوڕە كە شاری خۆی دەهەژێنێت. دوایین بوومەلەرزە رۆژی 21-01-2023 روویدا، كە بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دامەزراوەی خانووبەرەی پارێزگای ورمێ، 3850 خانووبەرە و 13 خوێندنگە زیانیان بەركەوتووە.

 

هێرشی ئاسمانی كرایەسەر شاری ئەسفەهان
پێشت هێرشی ئاسمانی كرایەسەر شاری ئەسفەهان
وەرگەڕانی پاسێكی دیكە لە باكووری كوردستان قوربانی لێكەوتەوە
دواتر وەرگەڕانی پاسێكی دیكە لە باكووری كوردستان قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار