هێرشی ئاسمانی كرایەسەر شاری ئەسفەهان



 

شەوی ڕابردوو هێرشی ئاسمانی كرایەسەر كارگەیەكی سەربازی لە شاری ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێران.

وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، ئاشكرایكرد، هێرشی ئاسمانی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراوەتەسەر كارگەیەكی سەربازی لە شاری ئەسفەهان.

ڕاشیگەیاند، هێزە دژە ئاسمانییەكان توانیویانە یەكێك لەو فڕۆكانە بخەنەخوارەوە و دووانەكەی دیكەش بەر كارگەكە كەوتوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی كەمی مادی بە كارگەكە گەیاندووە.

تا ئێستا بە فەڕمی هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە، بەڵام سەرچاوە ئیسرائیلییەكان باس لەوە دەكەن، كردەیەكی ئیسرائیلی لەناوخۆی ئێران ئەنجامدراوە.

ئەو هێرشە هاوكاتی سەردانی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا سی ئای ئەی بۆ ئیسرائیلە.

ئەسفەهان بە شارێكی گرینگی ئێران دادەندرێت لە ڕووی سەربازییەوە، شارێك زۆرترین كارگەی سەربازی تێدایە، هاوكات دامەزراوەی ناوەكی نەتەنزی تێدایە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی هاوشێوە لە دامەزراوە ناوەكی و سەربازییەكانی ئێراندا ڕوویانداوە.

ماوەیەكی زۆرە ئیسرائیل هەڕەشەی ئەنجامدانی كردەی سەربازی لە دژی ئێران دەكات، بەتایبەت لە حاڵی شكستی گفتووگۆ ئەتۆمییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.

ڕێگا لە گەیشتنی كچانی ئەفغانستان بە زانكۆكان دەگیرێت
پێشت ڕێگا لە گەیشتنی كچانی ئەفغانستان بە زانكۆكان دەگیرێت
لە بوومەلەرزەكەی شاری خۆی سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە بوومەلەرزەكەی شاری خۆی سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار