بنزیما: گەڕاینەوە



كەریم بنزیمای فەرەنسایی و ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، ستایشی سەركەوتنی تیپكەی دەكات بەئەنجامی 3-1 بەسەر ئەتلیتیكۆ مەدرید لە جامی پادشای ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ لە زاری بنزیماوە بڵاویكردەوە”یارییەكی زۆر قورس و ئاڵۆز بوو دژ نەیارێكی باش، بەڵام بە كەسایەتی ڕیاڵ مەردید و بوونی كۆمەڵێك ياریزانی لێهاتوو، توانیمان لەبەرامبەر ئەتلیتكۆدا بگەڕێینەوە “.

بە وتەی بنزیما”زەحمەتكێشان باش نییە، دەبێت زوو گۆڵ تۆماربكەین، بە هیمەتی جەماوەر توانیمان بگەڕێینەوە و هەر بە هۆی ئەوانەوە دەتوانیین ئەو جۆرە یارییە باشانە دووبارەبكەینەوە”.

بنزیما پێیوایە”ئەتلیتیكۆ مەدرید بەشێوەیەكی باش خۆی ڕێكخستبوو، بەرگرییە بەهێزەكانی لە پشتەوە دانابوو، ئەمەش ڕەوشەكەی بۆ ڕیاڵ مەردید ئاڵۆزكرد، تا ئەو دەمەی ڕۆدریگۆ گۆڵێكی زۆر نایابی تۆماركرد”.

سبەینێ‌ كەشوهەوا دەگۆڕێت
پێشت سبەینێ‌ كەشوهەوا دەگۆڕێت
هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەغدا دەكاتەوە
دواتر هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەغدا دەكاتەوە
پەیوەندیدار