ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی گەورەی داعش ڕادەگەیەنێت



لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا، كوژرانی ژمارەیەك لە ئەندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سۆماڵ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت لەنێو كوژراوەكاندا سەركردەیەكی دەركەوتووی ڕێكخراوەكەی تێدایە.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئۆستنەوە بڵاوكرایەوە”لەنێوان كوژراوەكاندا بیلال سودانی هەیە كە سەركردەیەكی داعشە لە سۆماڵ و ڕێكخەری سەرەكی تۆڕی جیهانی داعشە”.

بە وتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا”سودانی بەرپرسی پتەوكردنی بوون و گەشەكردنی داعش بووە لە ئەفریقا و كۆمەكی هێرش و پەلامارەكانی ڕێكخراوەكەی كردووە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، بە ئەفغانستانیشەوە”.

ئۆستن دەڵێت”ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن سەرۆك جۆ بایدنەوەی بڕیاری لەسەر دراوە و لە باكووری سۆماڵ جێبەجێكرا، بەبێ‌ ئەوەی هیچ مەدەنییەك لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ببێتە قوربانی.

 

ئیسرائیل غەززەی بۆردومان كرد
پێشت ئیسرائیل غەززەی بۆردومان كرد
ترەمپ: دەتوانم لەماوەی 24 كاتژمێردا ئاشتی لە ئۆكراینا بەرقەراربكەم
دواتر ترەمپ: دەتوانم لەماوەی 24 كاتژمێردا ئاشتی لە ئۆكراینا بەرقەراربكەم
ەیوەندیدار