ترەمپ: دەتوانم لەماوەی 24 كاتژمێردا ئاشتی لە ئۆكراینا بەرقەراربكەم



دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا پێیوایە، دەكرێت لە ڕێگەی رێككەوتنەوە دۆسیێ ئۆكراینا لەماوەی 24 كاتژمێردا كۆتایی پێبهێنرێت، وەك بە خەرجكردنی ملیارەها دۆلار و ناردنی چەك بۆ ووڵاتەكە.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە پێگەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (Truth Social)،ڕایگەیاندووە “ناكۆكییەكان لە ئۆكراینا لە ڕێگەی رێككەوتنەوە كۆتایی پێدەهێنرێت، نەك بە ناردنی چەك و ملیارەها دۆلار بۆ كیێڤ”.

بە وتەی ترەمپ”ئەگەر ئێستا لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكادا دەبووم، لەماوەی 24 كاتژمێردا ئاشتیم لە ئۆكرانیا بەرقەرار دەكرد”.

پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبوو، دەكرێت جەنگی ئۆكرانیا لە ڕێگەی رێككەوتنەوە كۆتایی پێبێت، بەڵام ئەگەر ململانێكان بەمشێوە بەردەوام بن، جەنگی جیهانی لێدەكەوێتەوە.

 

ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی گەورەی داعش ڕادەگەیەنێت
پێشت ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی گەورەی داعش ڕادەگەیەنێت
بڕیاردرا كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی زیاد بكرێن
دواتر بڕیاردرا كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی زیاد بكرێن
ەیوەندیدار