دوو یاسای تایبەت بە فەرمانبەران هەموار دەكرێنەوە



بودجەی زەبەلاحەكەی ساڵی 2023ی عێراق، خواستی پەرلەمان دەجووڵێنێت بۆ پێداچوونەوە بەو یاسایانەی، کە عێراقییەکان ڕەخنەیان لێی هەیە، بەجۆرێك دادپەروەری بەدی بهێنێت بەتایبەتیش ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بەو توێژەوە هەیە، كە داهاتیان سنووردارە.

ئەحمەد فەزاز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی (الصباح) ڕایگەیاندووە، ئەو یاسایانەی پەكخراون نزیك دەبنەوە لە 100 یاسا، كە پەیوەندیدارن بە توێژێكی گەورەی كۆمەڵگەوە و كاریگەرییان هەیە لەسەر ئەو ستەمەی لەسەر هاووڵاتیانە، بۆیە لیژنەكەیان كاردەكات بۆ خستنە ناو بەرنامەی كار تاوەكو پەسەند بكرێن لەدوای پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجە.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەكەیان كار بۆ تێپەڕاندنی چەند یاسایەكی گرنگ دەكات، وەك یاسای (خانەنشینی گشتی، خزمەتی شارستانی) و چەند یاسایەكی دیكە، كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوولاتیان هەیە.

وتوشیەتی، “چارەسەركردنی كێشەی ئەو یاسا و دۆسیە هەڵپەسێردراوانەی ناكۆكییان لەسەر بوو ڕێكككەوتنی لەسەر كراوە پێش پێكهێنانی حكومەت لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “لیژنەی یاسایی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆبۆتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 23- 11- 2023دا بەپێی بەرنامەی حكومەت، بۆیە گفتوگۆ كراوە لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەوەی پێویست لە یاساكان بەجۆرێك بگونجێت لەگەڵ قۆناغەكە و بەدەستهێنانەوەی متمانەی دەنگدەران بە هەڵبژاردن و گۆڕینی نەخشەی سیاسی بۆ نوێنەرایەتی دیموكراتی زۆرینە لەژێر چەتری پەرلەمان، كە ئۆپۆزسیۆنیشی تێدابێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەپێی ئەو دۆخە سیاسی و كۆمەڵایەتییەی هەیە قورسە گۆڕانكاری لە دەستوور بكرێت، بۆیە لە بەرامبەردا دەبێت هەندێك گۆڕانكاری لە یاسا گرنگەكان بكرێت، كە بگونجێن لەگەڵ خواستە هەنووكەییەكانی كۆمەڵگەدا.

ئەڵمانیا؛ بەچەقۆ هێرشكرایە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێك و دوو كەس كوژرا
پێشت ئەڵمانیا؛ بەچەقۆ هێرشكرایە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێك و دوو كەس كوژرا
ڤیان سەبری لەبارەی نرخی دۆلارەوە هۆشداری دەدات
دواتر ڤیان سەبری لەبارەی نرخی دۆلارەوە هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار