ئەنشیلۆتی: تۆپی پێ‌ پێویستی بە ڤینۆسیۆسە



كارڵۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، داوا دەكات ڤینیسیۆس یاریزانە بەڕازیلییەكەی یانەكەی بپارێزرێت، چونكە “تۆپی پێ‌ پێویستی پێیەتی”.

لە دوای ئیدانەكردنەكانی ئەم دواییەی بۆ یاریی توند كە هەندێك لە نەیارەكان پەنای بۆ دەبەن بۆ كردنەدەرەوەی ڤینیسیۆس لە یارییەكاندا، ئەنشیلۆتی جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو جۆرە هێرشبەرە لاوە كردەوە.

لە سەروبەندی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلیتیكۆ مەدرید لە چارەكی كۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ئێمە جەخت لەسەر پاراستنی حاڵەتی باشی جەستەیی یاریزانەكە دەكەینەوە، چونكە تەندروستییەكی جەستەیی زۆر باشی هەیە، پاشان دێینە سەر لایەنی دەروونی كە بە زۆر گرنگ لەلایەن ئەوانەوە تەماشا دەكرێت”.

ئەنشیلۆتی دەڵێت:”دەبێت بیپارێزین.. تۆپی پێ‌ پێویستی پێیەتی، ئەو لێهاتووییەكی دەگمەنی هەیە و دەبێت پارێزگاریی لە حاڵەتی جەستەیی و دەروونی بكەین”.

 

هەوڵ بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانی دەدرێت
پێشت هەوڵ بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانی دەدرێت
ئەڵمانیا؛ بەچەقۆ هێرشكرایە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێك و دوو كەس كوژرا
دواتر ئەڵمانیا؛ بەچەقۆ هێرشكرایە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێك و دوو كەس كوژرا
ەیوەندیدار