هەوڵ بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانی دەدرێت



 

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە بوونی ئەجێندای دەرەكی دەكات بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانى لەڕێی دۆسێی ئابووری و پێیوایە وەسانی حكومەت بەڕووی مافیاكانی دۆلار هەنگاوێكی بوێرانەیە.

سوهێلە عەجرەش ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ڕێكارەكانی ئەم دواییەی حكومەت، بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ئەرێنی بوون، وەستانەوەی سودانیش بەڕووی مافیاكانی دۆلاردا بوێری و ئازایەتی بوو”.

بە وتەی عەجرەش”ماوەی كاریی پارێزگاری پێشووی بانكی ناوەندی خراپترین ماوە بوو، ئەو سیاسەتەی پیادەشی دەكرد یاسایی نەبووە، لە یەكەم ڕۆژی دەستبەكاربوونیشی لە پۆستەكەدا سەلماندنی كە كارامە نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە”بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پرۆسەیەكی ڕێكخراوە بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانى”، جەختیشی لەسەر بوونی ئەجێندا دەرەكییەكان كردەوە كە “هەوڵی ڕووخاندنی حكومەت دەدەن، تا حكومەتی ئێستا بەدەردی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی ببەن”.

عەجرەش ڕەتیكردەوە ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بدرێت و بەپێویستی زانی هەل بدرێتە سودانی تا تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار چارەسەر بكات.

چین، گیان لەدەستدان و تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتنە ترۆپك
پێشت چین، گیان لەدەستدان و تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتنە ترۆپك
ئەنشیلۆتی: تۆپی پێ‌ پێویستی بە ڤینۆسیۆسە
دواتر ئەنشیلۆتی: تۆپی پێ‌ پێویستی بە ڤینۆسیۆسە
ەیوەندیدار