لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵكردن ئارایشتگایەك لە سلێمانی داخرا


لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵكردنەوە ئارایشتگای شاهان لەگەڕەكی كوردسات دادەخرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵكردن تیایدا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە ئارایشتگای شاهان دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ڕووبەڕووكردنەوەیان بە ڕێكارەكانی یاسا، بەفەرمانی دادوەری یەك-ی لێكۆڵینەوەی سلێمانی ئەو كەسەی دووعا و نوشتەی كردوە و ئەو شۆفێرەشی كاری گەیاندنەكەی دووعا و نوشتەكانی كردوە دەستگیركراون.

لای خۆشیەوە رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە خانمان دەكات لەهەر ئارایشتگایەك نوشتە و دووعای تێدا دەكرێت لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.

هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی هەبونی گومان لە شوێنكارێك یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

بارزانی مەرجی خۆی بۆ هەڵبژاردن بە پلاسخارت دەگەیەنێت
پێشت بارزانی مەرجی خۆی بۆ هەڵبژاردن بە پلاسخارت دەگەیەنێت
دەیان هەزار سووری و تورك لە لیستی دەنگدەرانی هەرێمدا هەن؟
دواتر دەیان هەزار سووری و تورك لە لیستی دەنگدەرانی هەرێمدا هەن؟
پەیوەندیدار