دەیان هەزار سووری و تورك لە لیستی دەنگدەرانی هەرێمدا هەن؟



بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە لەڕووی نەبوونی بێخەوشییەوە ڕووبەڕووی كۆمسیۆنی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

شۆڕش حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕایگەیاندووە”بابەتی بوونی هەزاران دەنگدەری كوردی سووریا و توركیا لە لیستی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە ئێمە لە هەموو خولێكدا بە تەواوەتی وردبینی لە لیستەكانی دەنگدەراندا دەكەین”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان”كۆمسیۆن لەگەڵ لایەنی ئیداری و تەكنیكی سەرپەرشتیاری پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا مامەڵە دەكات، جا لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئێمە بێت، یان لە حاڵەتی پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی نوێ‌”.

 

لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵكردن ئارایشتگایەك لە سلێمانی داخرا
پێشت لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵكردن ئارایشتگایەك لە سلێمانی داخرا
بڕیارێكى تایبەت بە لۆگۆی تاكسی دەرچوو
دواتر بڕیارێكى تایبەت بە لۆگۆی تاكسی دەرچوو
ەیوەندیدار