دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خۆپیشاندانە



 

 

لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بەڕێوەدەچێت.

هاوكات لە شاری دیوانییە لە باشووری عێراق خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەستیپێكردووە.

ئەم خۆپیشاندانانە لە حاڵێكدان دوای بڕیارەكانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، هێشتا نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە.

بڕیارە بەمنزیكانە شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی سوودانی سەردانی ئەمریكا بكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دۆلار كە بەهۆی گووشارەكانی ئەمریكاوە دروست بووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا لەسەر سەپاندنی سیستمی سویفت بەسەر عێراقدا بۆ مامەڵە داراییەكان سوورە بە بە ئامانجی ڕێگری لە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ.

سوودانی هیچ ڕێگایەكی دیكەی لەبەردەمدا نییە یان پابەندبوون بە بڕیارەكانی ئەمریكاوە، یان ڕووخانی كابینەكەی.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمریكا هۆشداری داوە بە سوودانی كابینەكەی لە كاتی بەردەوامی بردنە دەرەوەی دۆلاردا كابینەكەی چاوەڕوانی ڕووخان دەكات.

بەغدا نەوت ڕەوانەی هەرێم دەكات
پێشت بەغدا نەوت ڕەوانەی هەرێم دەكات
جێگیربوونی نرخی دۆلار بەسیستمی سویفتەوە پەیوەستە
دواتر جێگیربوونی نرخی دۆلار بەسیستمی سویفتەوە پەیوەستە
پەیوەندیدار