بە تۆمەتی قاچاخچێتی دۆلار دوو كەس دەستگیركران



لەسەر ڕێگای نێوان كەركوك – هەولێر دوو كەس بە تۆمەتی “قاچاخچێتیكردن” بە دۆلار لەنێوان كەركوك و ھەولێر دەستگیركراون، كە بڕی 200 ملیۆن دیناریان پێبوە و ھەوڵیانداوە بیبەنە ناو كەركوك.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەوڵەكانی چڕتركردووەتەوە بۆ بەدواداچون و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە دەستیان هەیە لە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار و لەو چوارچێوەیەدا هێزەكانیان لە بازگەی دارمان لەنێوان كەركوك و ھەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتوە كە دو تۆمەتبار ھەوڵیانداوە داغڵی كەركوكی بكەن، ئۆتۆمبێلەكەش بڕی 200 ملیۆن دیناری لە جۆری 25 ھەزار دیناریی تیادا بووە.

وەزارەتەكە ئەوەشی وتووە، بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەكانی ئەو دوو كەسە، یەكێكیان خاوەنی چوار دەروازەی “كی كارد”ە لە پارێزگای كەركوك و ھاوكاری كەسێكی دیكەی كردوە كە خاوەنی كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕكردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی كە بڕێك دیناریان لە نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەولێر وەرگرتوە.

ئەوە لەكاتێدایە لە كۆتایی ساڵی ڕابردووە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە و دۆخێكی ناجێگیری هەیە، بەرپرسانی عێراق باس لە بردنە دەرەوەی دۆلار و سپیكردنەوەی دەكەن بەو هۆیەوە ڕێوشوێنەكانیان توند كرووە.

 

مامۆستایانی ئاینی ڕۆژهەڵات دەبنە پێشەنگی ڕاپەڕینەكانی ژینا
پێشت مامۆستایانی ئاینی ڕۆژهەڵات دەبنە پێشەنگی ڕاپەڕینەكانی ژینا
وشكە سەرما كۆتایی دێت
دواتر وشكە سەرما كۆتایی دێت
ەیوەندیدار