جارێكی دیكە بەهای دۆلار دابەزییەوە



دوابەدوای گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی و خستنەبازاڕی بڕێكی زۆر دۆلار، دوێنێ‌ بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە بەهاكەی بەرزبووەوە و لە ئێوارەدا و لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان دووبارە بەهاكەی دابەزییەوە.

ماوەی مانگێكە بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و تا ئێستا بانكی ناوەندی سەرەڕای ڕاگەیاندنی چەندین ڕێكار و دەركردنی چەندین بڕیار لەلایەن حكومەت و سەرۆك وەزیرانەوە، بەڵام نرخەكەی كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهای 100 دۆلار بۆ 158 هەزار و 500 دینار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان دووبارە نرخی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە و گەیشتەوە 162 هەزار و 800 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی ئێوارەدا نرخی دۆلار جارێكی دیكە دابەزی و بە 161 هەزار و 500 دینار بازاڕ داخرا.

هاوكات لە بۆرسەی بەغدا بەهای دۆلار دابەزییەوە بۆ 160 هەزار دینار و لە بۆرسەی بەصرە بووە بە 159 هەزار و 500 دینار.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسی هەڵبژاردن و وزە تاوتوێ دەكات
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسی هەڵبژاردن و وزە تاوتوێ دەكات
بودجەی یەكەكانی 70 و 80 دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
دواتر بودجەی یەكەكانی 70 و 80 دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
ەیوەندیدار