هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ بە مووچەی زیاتر لە 350 هەزار ڕادەگەیەنرێت



وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە هەزاران هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵی و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنێت و بەرپرسێکی وەزارەتەكەش دەڵێت: نابێت مووچەکەیان لە 350 هەزار دینار كەمتر بێت و بیمەی وەزارەتی كار و کاروباری كۆمەڵایەتییان بۆ دەکرێن بە مەبەستی خانەنشینی.

بەپێی هەواڵێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم، بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەرهەمی كشتوكاڵی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەكان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێویستی کردووە لەسەر هەموو پڕۆژەیەكی كشتوكاڵی (ڕووەكی، ئاژەڵی، كارگەكانی پیشەسازیی خۆراک، حەوزی ماسی، بەرهەمهێنانی هەنگوین و قارچك…)، لەژێر چاودێریی كەسانی پسپۆڕ و شارەزا و بە چاودێریی وەزارەتی كشتوكاڵ بن تا بەرهەمەكانیان بە كوالیتی و تەندروست بن و وەزارەت ڕاپۆرتی هەفتانە و مانگانەی دەست کەوێت لەسەر کار و بەرهەمەکەیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەپێی یاسا، هیچ پڕۆژەیەكی كشتوكاڵی (بەپێی جۆری پڕۆژەكە و پسپۆڕییەكان) بۆی نییە کار بکات ئەگەر لەژێر چاودێریی كارمەندێكی دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵی یان ڤێتەرنەری نەبێت. بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، فۆڕمێکی بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگاكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە 3ی تەمووزی 2022، تا 1ی ئابی 2022، بڵاو کردەوە بۆ دانانیان لە پڕۆژەکان بە شێوەی گرێبەست و تا ئێستا 11 هەزار و 23 فۆڕم پڕ کراونەتەوە.

ڕزگار حەمەد خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندووە، “هەموو فۆڕمەکانمان داتابەیس کردووە و بەسەر پارێزگاکانمان دابەش کردوون (هەولێر 1,900، سلێمانی 4,000، دهۆك 2,700، هەڵەبجە: 444، ڕاپەرین: 700، گەرمیان: 900، زاخۆ: 500، سۆران 124 فۆڕم) و لەم ژمارەیەش 76.7%ـیان لەلایەن کچان و خانمانەوە پڕ کراونەتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “لە ئەگەری دەرچوونی هەر کەسێکیان، بە چاودێریی وەزارەتمان گرێبەستی نێوان سەرپەرشتیار و خاوەن پڕۆژەیان بۆ دەکرێت، کە نابێت مووچەکەیان لە 350 هەزار دینار كەمتر بێت و پێویستە ئەو كەسە خۆی بیمەی وەزارەتی كار و کاروباری كۆمەڵایەتی بكات، بۆ تەمەنی خانەنشینی”.

نرخی نەوت دابەزی
پێت نرخی نەوت دابەزی
مێسی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەخاتە نێو پاریس سان جێرمانەوە
دوات مێسی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەخاتە نێو پاریس سان جێرمانەوە
پەیوەندیدار