نەوەیەكی جافرسان كرایە پارێزگاری سنە



لەپاش (٤٤) ساڵ بۆیەكەمجار كوردێكی سوننە كرایە پارێزگاری ئوستانی كوردستان، كە شاری سنە ناوەندی ئوستانەكەیە، ئەویش (ئارش زریەتەن لهۆنی) كە نەوەی جافرسانی هەورامانە واتە كوڕی بورهان بەگی كوڕی عێزەت بەگی كوڕی كەریم سانی كوڕی جافرسانی هەورامان.

ئارش دكتۆرای لە ئابووریدا هەیە پێشتر قائیمقامی جوانڕۆ و ئەندام پەرلەمان بووە.

جافرسان، كە سوڵتان و حاكم و فەرمانڕەوای هەموو هەورامان بووە، ئەو سوڵتانەی هەردوو هەورامانی كردە یەك.

جافرسان كوڕی حەمەسەعید سانە و دایكیشی فەیروزە خانمی كچی شێخ عەلی عەبابەیلێیە.

لە ساڵی (١٨٩٢) لە پاش كوژرانی حەمە ساڵح سوڵتانی برازای لە سەر داوای شێخ عومەری بیارە دەبێتە سوڵتانی هەورامان لە شارۆچكەی نەوسود.

سەردەمی جافرسان سەردەمێكی گۆڕانكاری خێرا و ئاڵۆز بوو، نەمانی دەوڵەتی ئێرانی (قاجار) و دامەرزاندنی دەوڵەتی پەهلەوی ئێران و ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و هاتنی ئینگلیز و ڕووس بۆ ناوچەكە دامەرزاندنی دەوڵەتی مەلەكی عێراقی .

جافرسان كە (٦) خێزانی هەبووە لەو (٦) خێزانە خاوەنی ١٩ كوڕ و ١٢ كچ بووە، هەریەكە لە كوڕەكانی بوونەتە بەگی گوندەكانی هەورامان.

ساڵی ١٩١٦ لاوازی دەوڵەتی عوسمانی بەهەلزانی توانیان ١٦ گوندی سنوری هەورامانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی كۆنتڕۆڵ بكەن واتە هەورامانی كوردستانی باشوور.

كوڕەكانی بەم شێوە بوونە بەگی گوندەكانی هەورامان :
قادر بەگی جافرسان/ حاكمی تەوێڵە
غەفار بەگی جافرسان/ حاكمی سۆسەكان
مستەفا بەگی جافرسان/ كە ناسراو بە سالار بووە، حاكمی گوندەكانی خەرپانی و بەڵخە و دەگاشێخان
ئەفراوسیاو بەگی برازای/ ئەویش نازناوی سالار بووە، بووە حاكمی سەرگەت و هانەی دن و گوڵپ و بیارە و بنجەی دڕە.

كوڕەكانی تری لە هەورامانی ئەودیو بوونە بەگی گوندەكانی هەورامان.

جافرسان دەبێتە پەناهەندەی عێراق:
لە ساڵی ١٩٣١ ڕەزاشا هێرشێكی بەربڵاو دەكاتە سنووری دەسەڵاتەكەی ئەویش بە خۆی سەدان كەس لە بنەماڵەكەی لە تەوێڵە دێتە سنوری كوردستانی باشوور وەك پەناهەندە لەسنوری هەڵەبجە دەمێنێتەوە لەلایەن عەشیرەتەكانی نەوڕۆڵی و كۆكۆی و تاوگۆزی پێشوازی گەرمی لێدەكرێت، دواتر حكومەتی مەلیكی بەڕێزەوە له شاری ڕوومادی دایاندەمەرزێنێت.

له ساڵی ١٩٤١ دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەڵەبجە لە كۆبوونەوەیەكدا كەریم بەگی كوڕی دەكاتە شوێنگرەوی خۆی. پاش ماوەیەك لە ساڵی ١٩٤١ كۆچی دوای دەكات و لە گۆڕستانی گوندی عەبابەیلێ لە تەنیش گۆڕی تاهیربەگی جاف دەنێژرێت.

ئامادەكردنی: سەرچڵ یونس

ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانى كردە سەر لوبنان
پێت ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانى كردە سەر لوبنان
چاودێری دارایی بڕیارێك بۆ مامۆستایانی زانكۆ دەردەكات
دوات چاودێری دارایی بڕیارێك بۆ مامۆستایانی زانكۆ دەردەكات
پەیوەندیدار