مێسی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەخاتە نێو پاریس سان جێرمانەوە


جیرارد ڕۆمیرۆ ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی، و پسپۆڕ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا و نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە، سوپرایزێكی گەورە ئاشكرا دەكات كە پەیوەندی بە ئایندەی لێۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستیرەی پاریس سان جێرمانەوە هەیە.

بۆندەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت 2022-2023، پاش ئەوەی لە هاوینی 2021 چووە ڕیزی یانەكە، لەكاتێكدا بۆندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لەگەڵ تیپە پاریسییەكە، بڕگەیەك لەخۆدەگرێت بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی لە یانەكە بە ڕەزامەندی هەردوولا.

ڕۆمیرۆ لەسەر تویتەر بڵاویكردەوە”مێسی نایەوێت بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێبكاتەوە”.

بە وتەی ئەو ڕۆژنامەنوسە ئیسپانییە”بردنەوەی جامی جیهانی لەلایەن مێسییەوە وای كردووە یاریزانەكە بیركردنەوەی لەبارەی ئایندەیەوە بگۆڕێت”.

مێسی سەركردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنیتینی كرد بۆ بردنەوەی مۆندیالی قەتەر 2022، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی فەرەنسایان بردەوە، مێسی ناسناوی باشترین یاریزانی مۆندیالی قەتەر 2022ی بەدەستهێنا.

ناوی مێسی تەمەن 35 ساڵ لەم ماوەیەی دواییدا وابەستەی یاریكردن كرا لە ناوچە عەرەبییەكان، لەڕێی هیلالی سعودی، و هاوشێوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی كە لەئێستادا لە ڕیزەكانی یانەی نەسری سعودی یاریی دەكات.

 

هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ بە مووچەی زیاتر لە 350 هەزار ڕادەگەیەنرێت
پێشت هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ بە مووچەی زیاتر لە 350 هەزار ڕادەگەیەنرێت
داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق 7 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
دواتر داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق 7 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
پەیوەندیدار