داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق 7 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت



 

داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عیراق 7 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، تێكڕای فرۆشتنی بەرمیلێكیش دەگاتە 74.636 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، ئاماری سەرەتایی بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ” ئاماژە بە كۆی گشتی فرۆشتنی نەوتی خاو دەكات لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوو كە گەیشتۆتە 103 ملیۆن و 281 هەزار و 459 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتۆتە 7 ملیار و 708 هەزار و 556 دۆلار.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە گەیشتۆتە 100 ملیۆن و 735 هەزار و 151 بەرمیل، لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، 2 ملیۆن و 223 هەزار و 338 بەرمیل هەناردەكراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، تێكڕای فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی ڕابردوودا 74.636 دۆلار بووە.

 

 

مێسی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەخاتە نێو پاریس سان جێرمانەوە
پێشت مێسی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەخاتە نێو پاریس سان جێرمانەوە
لەتیف ڕەشید: هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور كێشەكانیان چارەسەر دەكەن
دواتر لەتیف ڕەشید: هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور كێشەكانیان چارەسەر دەكەن
ەیوەندیدار