لەڕێی وشكانییەوە 100 هەزار عومرەكاریی عیراقی چونەتە سعودیە



دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕایدەگەیەنن، لە مەرزی سنوری عەرعەرەوە پێشوازییان لە 100 هەزار عومرەكاریی عیراقی كردووە لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی عومرەوە.


بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی “واس”ی فەرمی سعودیە، عومرەكارە عیراقییەكان لەڕێی سیستمی خزمەتگوزاریی ژمارەیی هاتوونەتە نێو سعودیە و باشترین ئاسانكاریی گومرگییان بۆكراوە.

ئاژانسەكە دەڵێت، چاودێری گەیشتنی عومرەكارانی عیراقی كراوە لە مەرزی عەرعەرەوە، تا ئاگاداریی ئاسانكارییەكان و ئەو خزمەتگوزارییانەبن كە پێشكەشییان دەكرێت.

ئاژانسی “واس”، ئاماژە بە ستایشی عومەرەكارانی عیراقی دەكات، لەبەرامبەر ئاسنكارییەكان لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە و ڕێخۆشكردن بۆیان لەكاتی ئەنجامدانی گەشتی عومرە لە وڵاتەكەدا.

 

 

ئەڵمانیا: گروپێكی تیرۆریست هەوڵیدا وەزیری ناوخۆ بڕفێنێت
پێشت ئەڵمانیا: گروپێكی تیرۆریست هەوڵیدا وەزیری ناوخۆ بڕفێنێت
یەكەم كارتی سپی لە مێژووی تۆپی پێدا بەكارهێنرا
دواتر یەكەم كارتی سپی لە مێژووی تۆپی پێدا بەكارهێنرا
ەیوەندیدار