ئەڵمانیا: گروپێكی تیرۆریست هەوڵیدا وەزیری ناوخۆ بڕفێنێت



داواكاریی گشتی ئەڵمانیا، هەوڵی ڕفاندنی وەزیری ناوخۆی وڵاتەكە و كوشتنی پاسەوانەكانی ڕادەگەیەنێت.

داواكاری گشتی ئەڵمانیا “پێنج كەسی گومانلێكراوی سەر بە گروپێكی تیرۆریستی بە تاوانی ناپاكی مەزن” تۆمەتبار كرد.

لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوو، هەزاران پۆلیس لە ئەڵمانیا، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی پشكنینیان بۆ دەستگیركردنی توندڕەوە ڕاستڕەوەكانی سەر بە بزوتنەوەی “ڕایخسبرگر” (هاووڵاتیانی ڕایخ” ئەنجامدا كە هەوڵیاندا لەڕێی كودەتای چەكدارییەوە حكومەتی وڵاتەكە بڕوخێنن.

بزوتنەوەی “ڕایخسبرگر” دەستوری ئەڵمانیای دوای جەنگ ڕەتدەكاتەوە و داوای ڕووخاندنی حكومەت دەكات.

بزوتنەوەكە، نازییە نوێیەكان و خاوەن تیۆرەكانی پیلانگێڕی لەخۆدەگرێت كە پشتیوانی لە هەڵگرتنی چەك دەكەن و شەرعیەتی كۆماری ئەڵمانیای هاوچەرخ ڕەتدەكەنەوە.

ئەندامانی بزوتنەوەكە پێیانوایە، ئەڵمانیای ئێستا لەلایەن بەناو “دەوڵەتی قوڵ”ەوە حوكمڕانی دەكرێت.

بزوتنەوەكە لەم چەند ساڵەی دواییدا هێندەی تر توندڕەو بووە و بە زیاتر مەترسیدار دادەنریت.

زۆرێك لەوبڕوایەدان، سەربازە دێرینەكان لەنێوان ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەكەدابن كە لەم ماوەیەی دواییدا دروستكراوە، بۆیە ئەمڕۆ دوو شەممە لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژ بە بزوتنەوەكە، لە سەربازگەیەكدا پشكنین كراوە.

قوباد تاڵەبانی: یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە
پێشت قوباد تاڵەبانی: یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە
لەڕێی وشكانییەوە 100 هەزار عومرەكاریی عیراقی چونەتە سعودیە
دواتر لەڕێی وشكانییەوە 100 هەزار عومرەكاریی عیراقی چونەتە سعودیە
ەیوەندیدار