ئەلیسا لەسەر تەندروستی خۆی هەوادارەکانی دڵنیا دەکاتەوە



ئەلیسا، ئەستێرەی لوبنانی دڵنیایی دەداتە هەوادارانی لە تەندروستی خۆی، بەهۆی نەتوانینی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی خەڵاتی داهێنەرانی كات بەسەربردن، کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.

ئەلیسا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێستا تەندروستی باشە دوای ئەوەی نەشتەرگەری لە دەستی ئەنجامدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر تویتێکی كردووە و دەڵێت: “سڵاو خۆشەویستانم، من باشم، هیوادارم ئێوەش باش بن، بیرتان دەکەم و خۆشم دەوێن”.

بڕیاربوو (ئەلیسا) بەشداری لە سێیەمین خولی مەراسیمی “خەڵاتی خۆشی یان خەڵاتی داهێنەرانی كات بەسەربردن”دا بکات، کە تیایدا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆرانيە دڵخوازەکان لەسەر گۆرانی “لە خوولەکی یەکەمەوە”، لەگەڵ ڕاپەری میسری (یاز) و هونەرمەند (نانسی عەجرەم) و هونەرمەند (ئەساڵە) کە خەڵاتی گۆرانی “سوپاس”ی بەدەستهێنا.

بۆچی ئاستی نیمار لە دوای مۆندیالەوە دابەزی ؟
پێشت بۆچی ئاستی نیمار لە دوای مۆندیالەوە دابەزی ؟
كامێرا جێگیرەكان لە دوو شوێنی دیكەی هەولێر خرانەكار
دواتر كامێرا جێگیرەكان لە دوو شوێنی دیكەی هەولێر خرانەكار
ەیوەندیدار