كامێرا جێگیرەكان لە دوو شوێنی دیكەی هەولێر خرانەكار



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە دوو شەقامی دیكەی هەولێر كامێرای جێگیری چاودێری خێرایی خراونەتەكار.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە، كە لە كاتژمێر12ی ئەمشەوەوە، كامیرای چاودێری خێرایی جێگیری سەر (شەقامی 60مەتری ئەندەرپاسی ئیسكان و 100مەتری فلكەی باز) دەكەونە كار.

ڕاشیگەیاند، ئەو دوو كامێرایە، كامێرای چاودێری خێرایی ئاسایین، بۆ سەرپێچی تۆماركردن.

جەختیشی كردەوە، پێویستە شۆفێران پابەندبن بەڕۆیشتن بەو خێراییەی، كە دیاریكراوە بەهێماكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاتووچۆی هەولێر خستنەكاری كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆی لەسەر شەقامی 120 مەتری ڕاگەیاند.

ئەلیسا لەسەر تەندروستی خۆی هەوادارەکانی دڵنیا دەکاتەوە
پێشت ئەلیسا لەسەر تەندروستی خۆی هەوادارەکانی دڵنیا دەکاتەوە
بەوێنە و ڤیدیۆ، لە بەغدا خۆپیشاندانە دژی سووتاندنی قورئان لە سوید
دواتر بەوێنە و ڤیدیۆ، لە بەغدا خۆپیشاندانە دژی سووتاندنی قورئان لە سوید
ەیوەندیدار