بانكی ناوەندی نزیكەی 127 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق نزیكەی 127 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.


ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 126 ملیۆن و 944 هەزار و 502 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 67 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 59 ملیۆن و 44 هەزار و 502 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 15 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و14 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 140 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار زیاتر لە 164 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، بەر لەوەی جارێكی تر ڕوو لە دابەزین بكات بۆ 158 هەزار و 500 دینار.

 

بەوێنە و ڤیدیۆ، لە بەغدا خۆپیشاندانە دژی سووتاندنی قورئان لە سوید
پێشت بەوێنە و ڤیدیۆ، لە بەغدا خۆپیشاندانە دژی سووتاندنی قورئان لە سوید
هەڵبژاردنەكانی توركیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت
دواتر هەڵبژاردنەكانی توركیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار